ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئیسڕائیل هێزەکانی دەکشێنێتەوە، ئیسرائیل ده‌ڵێت یەک هەنگاو لە سەرکەوتن دوورە

 

دوێنێ یەکشەممە سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو ڕایگەیاند وڵاته‌كه‌ی لە سەرکەوتن نزیکە، لە کاتێکدا هێزەکانی لە باشووری غەززە دەکشێنێتەوە و مانەوەی ” هێزێکی گەورە ” لە شوێنەکانی دیکەی غەززە دەپارێزێت.

نەتانیاهو بە کابینەکەی وت ” ئێمە یەک هەنگاو لە سەرکەوتنەوە دوورین. بەڵام ئەو باجەی کە دامان بە ئازار و دڵشکێنە.”

تەنانەت لە کاتێکدا کە گفتوگۆکانی ئاگربەست لە قاهیرە دەست پێدەکەنەوە، نەتانیاهو بەڵێنیدا ” هیچ ئاگربەستێک بەبێ گەڕانەوەی بارمتەکان نابێت. ئەوە ڕوونادات.”

باوەڕوایە هێشتا نزیکەی 100 بارمتە لەلای حەماس لە تونێلەکانی غەززەدا مابێتنەوە، ئەو 100 کەسە لە نێو ئەو 250 کەسەدا بوون کە چەکدارانی حەماس لە هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 دا بۆ سەر ئیسڕائیل گرتنی، بەرپرسانی ئیسڕائیل دەڵێن لەو هێرشەی حەماسدا 1200 کەس کوژراون. تاوەکو ناوەڕاستی مانگی دوو، 112 بارمتە ئازادکراون، زۆربەیان لە ماوەی ئاگربەستە هەفتەییەکەی مانگی یانزەدا ئازادکران، باوەڕوایە 36 بارمتەی دیکە مردبێتن یاخود لە ماوەی جەنگەکەی ناو غەززەدا کوژرابێتن.

وەزارەتی تەندروستی غەززە کە حەماس بەڕێوەی دەبات دەڵێت هێرشە پێچەوانەکانی ئیسڕائیل بوونەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 33,000 کەس، دوو لەسەر سێی کوژراوەکان ژن و منداڵن. سوپای ئیسڕائیل دەڵێت لەو ژمارەیە هەزاران چەکدارییان تێدایە.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە پێشەنگی كۆمپانیاكانی وڵاتانی بیانین

سەڵاح

دكتۆر زێدان برادۆستی : سەردانی بارزانی بۆ بەغدا یەكلاكەرەوەیە

گوران

ئه‌مه‌ریكا… فڕۆکەیەکی F-35 تێکشکا

سەڵاح