ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

توركیا… زیاتر له‌ هه‌زار کۆچبەر ده‌ستگیر كران و ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌

 

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا، ئاماژەی بەوە کرد، هەزار و ١٧٧ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون، وتیشی، دەستگیرکراوەکان بە مەبەستی ناردنەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ کراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی قەڵغان-١٩ بۆ سەر قاچاغچیانی کۆچبەر و کۆچبەرانی نایاسایی ئەنجامداوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، لەو ئۆپەراسیۆنەدا، هەزار و ١٧٧ کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کراون.

یەرلیکایا ڕایگەیاند: “هێزەکانی پۆلیس، جەندەمە و کەنارئاوەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و هەروەها پارێزگاکانی ٣٠ گەورە شاری تورکیا، لە ڕۆژانی شەش هەتا ١٠ی نیسان دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە و لەم ماوەیەدا ناسنامەی ٢٢ هەزار و ٧٠٧ کەس پشکێندراوە و دەرکەوتووە کە هەزار و ١٧٧ یان کۆچبەر نایاسایین”.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕاشیگەیاندووە کە، دەستگیرکراوەکان بە مەبەستی ناردنەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ کراون.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە، “دەمەوێت گەلە ئازیزەکەمان بزانێت کە هەرگیز ڕێگە بەو قاچاغچیانەی مرۆڤ نادەین کە هەوڵ دەدەن وڵاتەکەمان بکەنە ئامانجی کۆچی نایاسایی و ڕێگای گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی”.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا لە دیکەی نێو دەریای ڕەش دەستی بە دەرهێنانی گازی سروشتی کرد

سەڵاح

دوای چەند مانگێک و بۆ جاری دووەم ئیسرائیل رێگەی دا هاوکاری بگاتە باکوری غەزە

سەڵاح

پەیامێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین