ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

میدیاکانی ئەمریکا: پێدەچێت ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە وەڵامی هێرشه‌كه‌ی ئێران بداتەوە

ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریکی ڕۆژی دووشەممە 27ی نیسانی 1403 لە زمانی سێ بەرپرس لە ئیدارەی جۆ بایدنەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت “رەنگە ئەمڕۆ ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکەی ئێران بداتەوە“.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەم ڕۆژنامەیە، سەرۆکی ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هەوڵیداوە ئیسرائیل لە کاردانەوەی بەپەلە بەرانبەر هێرشەکەی ئێران دوور بخاتەوە.

ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمریکا بەشداری هیچ هەڵمەتێکی هێرشبەرانە دژی ئێران ناکات و بۆ دروستکردنی بەرەیەکی دیپلۆماسی یەکگرتوو لەگەڵ هاوپەیمانەکانی کاردەکات بۆ ئەوەی پێشگیری لە پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان بۆ شەڕێک بکات کە بتوانێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە،

لە لایەکی دیکەوە، تۆڕی “ئەی بی سی نیوز”ی ئەمریکی لە زاری پیتەر لێرنەر، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، دەسەڵاتی سەربازی بژاردەی بەرفراوانیان خستۆتە بەردەم حکومەت بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران.

لێرنەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: وەڵامەکەی ئیسرائیل ڕەنگە بە شێوەی سەربازی یان جۆرێکی دیکە بێت. حکوومەتی ئیسرائیل هەنگاوەکانی داهاتووی خۆی ئەمڕۆ یان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دیاری دەکات.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ئێران بە تۆڵەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسۆلخانەی ئەم وڵاتە لە دیمەشق، سەدان درۆن و مووشەکی بەرەو ئیسڕائیل هەڵدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران دوو کورد و دوو ئەفغانستانی له‌ سێداره‌ دا

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیریی ماوەتەوە

یاسین

بە وێنە… کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و و محەممەد شیاع سوودانی

سەڵاح