ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گەشتی فرۆکەخانەکانی ئێران دەستی پێکردەوە

لە کاتژمێر ٦ی بەیانیی ئەمڕۆدووشەمەوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی ئێران دەستیان پێ کردەوە.
ئەم گەشتانە بەهۆی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگیرابوون.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لەسەر زاری ئیبراهیم مورادی، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەریی فڕۆکەخانەی میهرئابادی تاران ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان لەو فرؤکەخانەیە و هەموو فڕۆکەخانەکانی دیکەوە دەستی پێ کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە، گەشتیاران دەتوانن بۆ گۆڕین، یان وەرگرتنەوەی پارەی تیکتی گەشتەکانیان سەردانی بەشی پێشوازیی فڕۆکەخانان بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا سزا بەسەر 10 بەرپرسی سووریا دا دەسەپێنێت

سەڵاح

لە گوندەکانی گرێ سپی و عەین عیسا بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە قەیرانی ئاو و کارەبا بەردەوامە

یاسین

ڕووسیا ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵکرد

یاسین