ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاپۆرتێک: ئۆنروا تێوەنگلاوە لە هاوکاری کردنی حەماس

 

فیلیپ لازارینی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین “ئۆنروا” پێشوازیی لە ڕاپۆرتی گروپی پێداچوونەوەی سەربەخۆ کردەوە سەبارەت بە بابەتی هاوکاریکردنی حەماس، هەروەها بێلایەنی ئاژانسەکەی ڕاگەیاند و گوتی: زۆر گرنگە ئاژانسەکە بەردەوامبێت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکی سڤیل.
بەڕێوەبەری گشتی دەزگاکە کە بە بڕیارێکی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1949 دامەزراوە، لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی ڕاپۆرتی وردبینی، “بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی دادپەروەرانە، بەردەوام پێداچوونەوە بۆ باشترکردنی ناوەڕۆکی بەرنامەی پەروەردەیی خۆی دەکات بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونی ئەو بە بەهاکان کە بەشدارن لە ئاشتی و لێبوردەیی و مافەکانی مرۆڤ”.
وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین پێشتر پێشوازی لە ڕاپۆرتی گروپی پێداچوونەوەی سەربەخۆ کردبوو، و بە شایەتحاڵی پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە پاراستنی ئەرکی ئاژانسەکە و دڵنیابوون لە بەردەوامییەکەی.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا داوای لەو وڵاتانە کرد کە بودجەی ئۆنروایان بڕیوە بەپەلە بە بڕیارەکانیاندا بچنەوە و پەیوەندی لەگەڵ دەزگاکەدا بکەن، بۆ دڵنیابوون لە پشتیوانی پێویست، تاوەکو بتوانێت ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی خۆی لە چاودێریکردنی پەنابەران بگێڕێت، و بە مەبەستی پاراستنی مافەکان، ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم ڕاپۆرتە شایەدی پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ پاراستنی ئەرکی ئۆنروا و دەستەبەرکردنی بەردەوامی، تا ئەو کاتەی مافەکانی پەنابەرانی فەڵەستین جێبەجێ دەکرێت و چارەسەرێکی سیاسی دادپەروەرانە دەدۆزرێتەوە.
پێشتریش نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو کە ڕاپۆرتی گرووپی پێداچوونەوەی سەربەخۆ و کارەکانی ئۆنروا، بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ئیسرائیل بەڵگەی بۆ ئەو تۆمەتانەی نەخستووەتەڕوو کە ژمارەیەک لە کارمەندانی ئاژانسەکە هاوبەشی بزووتنەوەی حەماس بوونە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

بـە وێنە.. سەرۆکی حکومەت و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەردانی وێستگەی پیرداود و خورماڵەیان كرد

سەڵاح

ئیسرائیل و حەماس له‌ ڕێككه‌وتن نزیك بوونه‌وه‌

سەڵاح

ئەمرۆ دادگایی کردنی ئەڵمانیا دەستپێدەکات لەسەر ئاسانکاری کردن بۆ کۆمەڵکوژییەکانی غەززە

یاسین