ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران هەڕەشەی لە ناوبردنی ئیسڕائیل دەکات

دەزگای هەواڵی ئیرنای ئێران بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی رایگه‌یاند، دەکرێت هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر خاکی ئێران، دۆخەکە بە تەواوەتی بگۆڕێت و ببێتە هۆی ئەوەی هیچ شتێک بۆ “ڕژێمی زایۆنی نەمێنێتەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕەئیسی سەردانە سێ ڕۆژەییەکەی بۆ پاکستان دەستپێکرد و بەڵێنیداوە بازرگانییەکان لەگەڵ پاکستانی دراوسێیدا بۆ ساڵانە 10 ملیار دۆلار زیاد بکات.

ڕەئیسی لە وتارەکەیدا لە لاهۆری پاکستان وتی ” کۆماری ئیسلامی ئێران بە شانازییەوە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە شۆڕشی فەلەستینییەکان.”

ڕۆژی هەینی دەنگی تەقینەوە بەسەر ئاسمانی شاری ئەسفەهانی ئێراندا بیسترا و سەرچاوەکانیش دەڵێن هێرشی ئیسڕائیل بووە، بەڵام تاران ڕووداوەکەی بە کەم زانی و وتی پلانی نیە بۆ وەڵامدانەوە.

 لە 13 ی مانگی چواردا ئێران سەدان موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ ئەو هێرشەی کە لە 1 ی مانگی چواردا کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، کە بووە هۆی کوژرانی چەند ئەفسەرێکی باڵای سوپای ئێران، هێرشەکەش خرایە پاڵ ئیسڕائیل. بەڵام نزیکەی سەرجەم موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران خرانە خوارەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

تەقینەوەکەی بنکەی سه‌ربازی كاڵسۆ بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی چەک بووە

سەڵاح

بەتۆمەتی سووتاندنی بازاڕی لەنگە سێ کەس دەستگیر دەکرێن

یاسین

جۆو بایدن: دەبێت ناتانیاهۆ ڕێگە بە گه‌یاندنی هاوکاری زیاتر بۆ غەززە بدات

سەڵاح