ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 361 ملیۆن و 66 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 162 ملیۆن و 781 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 198 ملیۆن و 285 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە وێنە… کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و و محەممەد شیاع سوودانی

سەڵاح

داهاتی “Kingdom of the Planet of the Apes” لە سینەماکاندا

ART

تەرمى هونەرمەند “جەمال هیدایەت” بەخاکسپێردرا

یاسین