ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هه‌ولێر… كارگه‌یه‌كی دروستكردنی شیرینی داخرا

 

قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی شیرینی به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان داخرا.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 5ـی ئایاری 2024)، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، لە ئەنجامی پشکنین و بەدواداچوونی لیژنەیەکی هاوبەشی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی شیرینی داخرا.

كارگه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێی بووه‌ و خاوەنەکەی ده‌ستگیر كرا.

بۆ گرتنەبەری ڕێكکارە یاساییەکان بەرامبەر به‌ خاوه‌نه‌كه‌ی، ڕەوانەی دادگا کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ سه‌ركۆمارى عێراق ده‌كات

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) دەکات

یاسین

حوسییەکان کەشتییەک دەکەنە ئامانج و هەڕەشەی توندبوونەوە دەکەن لە مانگی ڕەمەزاندا

یاسین