ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌ڕايه‌وه‌ هه‌ولێر

دواى سه‌ردانێكى فه‌رميى دوو ڕۆژى بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌ڕايه‌وه‌ هه‌ولێر.

له‌ ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌ك له‌ به‌ڕێزان ئایه‌توڵڵا ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌ركۆمارى ئێران، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌، ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران و فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ و ديداره‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى ئێراندا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئێران و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولاى تاوتوێ كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانی بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان دووپات كرده‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيشدا له‌ تاران، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى باسى له‌ ناوه‌ڕۆكى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كان كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ قۆناغێكى نوێ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ستپێده‌كات.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك، وه‌زيرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان، ياوه‌رى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی لە پارێزگایەکی کوردستان بووە پشووی فەرمی

یاسین

خەدیجە مزوری: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆی دیاری كراوه‌ راده‌ستی به‌غدای كردووه‌

دڵشاد

شاخەوان عەبدوڵڵا موژدەیەک رادەگەینێت

یاسین