ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎ئاگاداریه‌ك ‎له‌ شانه‌ی راگه‌یاندن وهۆشیاری پێشمه‌رگه ‌بۆ هاووڵاتیان

‎له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی به‌هارو ده‌ست پێكردنی گه‌شت و سه‌یران هه‌ست به‌وه‌ ده‌كرێ خه‌ڵكێكی زۆر روو له‌ ناوچه‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چوغ و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی تر بكه‌ن، كه‌ نزیكن له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌.
‎بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و سه‌یرانكاران تكایه‌ ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:
‎1. به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌قه‌ كردن قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌و سنورانه‌ی كه‌ نزیكن له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌.
‎2. بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش پێویسته‌ سه‌یرانكار له‌ سنوری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ وهێزه‌ چه‌كداره‌كان نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.‌
‎3. ده‌بێ هه‌مومان به‌ یه‌كه‌وه‌ پارێزگاری له‌ ژینگه‌ بكه‌ین, بۆیه‌ بڕینی دار و ڕاوكردن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.
‎4. پێویسته‌ هاووڵاتیان هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی ژینگه‌پارێزی بكه‌ن و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن له‌م‌ ئه‌ركی نیشتیمانیه‌داو، شوێنی گه‌شت و سه‌یرانه‌كانیان خاوێن رابگرن و پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان به‌جێنه‌هێڵن.
‎5. پاراستنی پاكو خاوێنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڕووباره‌كان ئه‌ركی نیشتیمانی هه‌موو لایه‌كه‌ بۆیه‌ ده‌بێ بیانپارێزین.

شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە
١ی ئازاری ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان : پێشوازی لە بڕیاری وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ده‌كه‌ین

یاسین

دكتۆر فوئاد مه‌عسووم سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ ئافره‌تان ده‌كات

دڵشاد