ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى توركيا ده‌كات

ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/3/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، بۆ به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا، سه‌ردانى توركيا ده‌كات.

له‌ ميانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا كه‌ سێ ڕۆژ ده‌خايه‌نێت، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ به‌شدارانى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

بابه‌ته‌كانى شه‌ڕ، تيرۆ، كۆچ، مه‌ترسى و لێكه‌وته‌‌كانى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا، كاره‌ساته‌ سروشتييه‌كان و چه‌ند پرس و بابه‌تێكى ديكه‌، باس و ته‌وه‌ره‌كانى گفتوگۆى به‌شدارانى كۆڕبه‌نده‌كه‌ ده‌بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

پەرلەمانتارێکی پارتی: هەرێمی كوردستان هەموو كات نیازپاكیی خۆی بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا نیشان داوە

دڵشاد

هەنگاوەکانى دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر بەشەکانى زانکۆکان دەستپێکرد

یاسین