ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان : خۆشحاڵين به‌ دياريكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن له‌لايه‌ن سه‌رۆكى كوردستان

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/3/6  فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پيشوازى له‌ شاندێكى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد كه‌ له‌ كڵاوديۆ كۆردۆن ياريده‌ده‌رى نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ‌بۆ كاروبارى سياسى و يارمه‌تيى هه‌ڵبژاردن و خاتوو كريستين مووسا ياريده‌ده‌رى تايبه‌تى نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى له‌ عێراق، پێكهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌يه‌ك له‌ ڕاوێژكارانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، ده‌رباره‌ى ڕێکار و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بيروڕيان گۆڕييه‌وه‌ كه‌ به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێميى  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بڕياره‌ ڕۆژى 10ى حوزه‌يرانى داهاتوو، ئه‌نجام بدرێت.

شاندى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان، خۆشحاڵيى خۆيان به‌ دياريكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى كوردستانه‌وه‌ ده‌ربڕى و هه‌موو يارمه‌تى و پشتيوانييه‌كيان بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و هه‌ر هه‌ماهه‌نگييه‌كى پێويست له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژدنه‌كان و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

فوئاد حوسێن: پێشبینی دەکرێت لەم چەند ڕۆژەیە پرسی مووچە چارەسەر بکرێت

یاسین

ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هۆشداری ده‌دات

سەڵاح

وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ بڕیارێك هۆشداری ده‌ده‌ن

سەڵاح