ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی: گەلی كوردستان لە ڕێگەی چەسپاندنی دۆزە ڕەواكەیدا لە خەبات و تێكۆشان بەردەوام دەبێت

سەرۆک بارزانی لە 54ـەمین ساڵیادی ڕێككه‌وتننامه‌ى (11)ى ئادار جەخت لە “پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان” دەکاتەوە و دووپاتیشی دەكاتەوە، “گەلی كوردستان لە ڕێگەی چەسپاندنی دۆزە ڕەواكەیدا لە خەبات و تێكۆشانی خۆی بەردەوام دەبێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە، 11-03-2024، سەرۆک بارزانی لە 54ـەمین ساڵیادی ڕێككه‌وتننامه‌ى (11)ى ئاداری 1970 پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ڕێككەوتننامەکە “بەرهەمی شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چینوتوێژەکانی كوردستان بوو لە بەرانبەر ستەم و زۆرداریی دەستەڵاتدارانی عێراق”.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی لە 54ـەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی 11ـی ئادار:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ڕێككەوتننامەی 11ـی ئادار بەرهەمی شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چینوتوێژەکانی كوردستان بوو لە بەرانبەر ستەم و زۆرداریی دەستەڵاتدارانی عێراق. بەرهەمی ئەو خەباتە تۆكمەیە بوو كە لەپێناو گەڕاندنەوەی ماف و مسۆگەركردنی دیموكراسی و شەراكەت و پێكەوەژیان دەستی پێكرد و حكومەتی ئەوكاتی عێراقی ناچار كرد دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت.

لە پەنجا و چوارەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداردا جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و ئەوەش دووپات دەكەینەوە كە گەلی كوردستان بۆ گەیشتن بە مافەكانی قوربانییەكی بێهەژماری داوە و لەڕێگەی چەسپاندنی دۆزە ڕەواكەیدا لە خەبات و تێكۆشانی خۆی بەردەوام دەبێت.

مەسعود بارزانی

11ی ئاداری 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن رۆژێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشنیار دەکات

یاسین

بە گوژمەی 224 ملیۆن دینار دەست بە دانانى سیستەمى فێنککەرەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنى ڕۆژئاوا كرا

یاسین

هاتوچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

دڵشاد