ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە

 

پاش ئەوەی نرخی نەوت بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نزمیدا جێگیر بوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروی ٨٤ دۆلارە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە14-3-2024، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 84 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەى پێوەكراوە و بەراورد بە رۆژى پێش خۆى نرخەکەى یەک دۆلار و 79 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 79 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی دولارێک و 81 سەنت بەرزبوەتەوە.

چاودێرانی ئابووریش ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی نەوتی خاو لە کۆگاکانی ئەمریکادا و زۆربوونی خواستی جیهانی لەسەر نەوتی خاو دەگەڕێننەوە.

لەلایەکی تریشەوە رۆژی رابردوو، فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئۆکرانیا، یەکێک لە پاڵاوگە گەورەکانی نەوتی روسیایان کردە ئامانج بە ناوی روسنفت، کە ئەو هێرشە بەیەکێک لە هێرشە بەهێزەکانی ئۆکرانیا دانرا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ، ئەوەش راستەوخۆ کاریگەری خێرای لەسەر نرخی نەوتی خاو دروست کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki

کەشناسی: نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

سەڵاح