ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

 

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس..
بەبۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و خوێنەران و ئاشنایانی ئازیزی ماڵپەڕەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە ڕووی چەندایەتی وچۆنیەتییەوە هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.
دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، دەسکەوتێکی دیکەی گرنگی میدیایی پارتیمانە بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن، کە لەو ماوەی کارکردنیدا وەکو کەناڵێکی گرنگ و کارای ئەلیکترۆنی توانیویەتی ڕۆڵی خۆی لەو بوارەدا ببینێت و خزمەت بە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان بکات.
دووبارە بەو بۆنەیەوە پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) دووپات دەکەینەوە و, بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کارەکانتان.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ ی نیسانی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید بایکۆتی مەراسیمی باڵۆن دۆر دەکات

یاسین

نرخى نەوت دابەزى

یاسین

سبەی ئەردۆغان و پوتین لە لوتکەی بریکس کۆدەبنەوە

یاسین