ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 22ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و لەگەڵیدا کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا و شاندی یاوەری بۆ بەغدا و لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکانی نێوان عێراق و تورکیا بە گرنگ و مێژوویی و فاکتەری گەشەپێدان و ئارامی وەسفکرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیدا جەخت لە بەرەوپێشچوون و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرایەوە، ئەویش لەپێناو پتەوتربوونی سەقامگیریی هەرێمایەتی و هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جۆراوجۆرەکان و قووڵترکردنی بنەماکانی دراوسێتی و برەودانی پەیوەندییە ئابوورییەکان.

دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : چەند بڕیارێکمان لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان داوە

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانی

دڵشاد

كه‌ركووك.. جارێكی تر ئاگر له‌ ده‌غڵودانی جووتیاران كه‌وته‌وه‌

سەڵاح