ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا

لە دوا یاری شەوی ڕابردووی هەفتەی 30ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە میوانداری لاس پاڵماسی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی بارسا توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە لاس پاڵماسی میوانی بباتەوە.

 

لە تایمی یەکەم، بەرشەلۆنە باشتر دەرکەوت و دەستی کرد بە هێرشبردن، لە خولەکی 24ی یارییەکە ناوبژیوان بەکارتی سوور یاریزانێکی لاس پاڵماسی کردە دەرەوە و نیوەی یەکەم هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا.

 

لە تایمی دوومدا، بە هەمان ئاست و دۆخ گەڕانەوە ناو یاریگا و هێرشیان دەستپێکردەوە، تا لە خولەکی 59دا یاریزان رافینها تاکە گۆڵی یارییەکە و سەرکەوتنی بارسا تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشەلۆنە بووە خاوەنی 67 خاڵ و لە پلەی دووەمە، لاس پاڵماسیش بە 37 خاڵ پلەی 12ی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. تورکیا شکستی بە نەمسا هێناو گەیشتە قۆناغی داهاتوو

sirwan

یاری دۆستانە.. جەنگی ئیسپانیا و بەڕازیل بە یەکسانبوون کۆتاییهات

sirwan

خولی ئیتاڵیا.. میلان سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

sirwan