ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئینگلتەرا.. لیڤەرپوول بە زەحمەت و بەکاتی چووە پێشەنگ


لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 30ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە ئەنفێڵد میوانداری برايتونی کرد.

 

لە ئەنجامدا یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی لیڤەرپوول کۆتاییهات.

 

لە سەرەتای تایمی یەکەم و لە خولەکی 2، برایتۆن گورزی خۆی وەشاند و گۆڵێکی لەڕێگەی دانی وێلبێک تۆمارکرد، دوای ئەو گۆڵە هەردوو لا هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتری، تاکو لویس دیاز لە خولەکی 27دا گۆڵی یەکسانی بۆ لیڤەرپوولی خاوەن یاریگا تۆمارکردەوە.

 

لە تایمی دووەمدا یاریێکی گەرم و گوڕ بینراو و لە خولەکی 65 موحەممەد سەڵاح گۆڵی پێشکەوتنی ڕێدزی تۆمارکرد، دوای چەندین هێرشی تر، بەڵام یارییەکە هەر وەک خۆی مایەوە.

 

بەم سەرکەوتنە، لیڤەرپوول بەردەوامە لە ڕکابەری و بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی دێت بەشێوەیەکی کاتی، برایتۆنیش خاوەن 42 خاڵە و پلەی نۆیەمی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

sirwan

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لەیاریگای خۆیدا گەیشتەوە دووەمی ڕیزبەندی

sirwan

چامپیۆنزلیگ.. ریال بۆ قۆناغی داهاتوو و سیتیش بۆ ماڵەوە

sirwan