ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. ریال بۆ قۆناغی داهاتوو و سیتیش بۆ ماڵەوە

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە و پاڵەوانی جامەکە توانی یارییەکە بە لێدانی یەکلاکەرەوە بباتەوە و خۆی بگەینێتە قۆناغی داهاتوو.

 

لە سەرەتایی تایمی یەکەم و لە خولەکی 12دا یانەی ریال مەدرید لەڕێگەی یاریزان رۆدریگۆوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد،

پاش ئەو گۆڵە کوڕانی گواردیۆلا بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیانکرد و هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە لەو تایمەدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

 

لە تایمی دووەم مانچستەر سیتی بەهێزتر گەڕایەوە نێو یاریگا بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و پاش چەندان هێرشی مەترسیدار، یاریزان دی بڕۆین بە لێدانێکی ژیرانە لە خولەکی 76 گۆڵی یەکسان تۆمارکردەوە کاتی یاسایی یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

 

ناوبژیوان پەنای بردە بەر دوو تایمی زیادکراو و تێیدا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا و یارییەکە چووە لێدانی یەکلاکەرەوە، لە لێدانەکاندا ریال مەدرید بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یارییەکەی بردەوە.

 

یانەی مێرنگی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و لەو یاریەشدا ڕوبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە، سیتیش ماڵئاوایکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

چاڤی دەیەوێت ئەستێرەیەک بگەڕێنێتەوە ڕیزەکانی بارسا

sirwan

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ئاکام هاشم، كرد

سەڵاح

جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. لە یاریێکی دراماتیکی مان یونایتد لیڤەرپوولی کردە دەرەوە

sirwan