ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە جەنەڕاڵی چیاكانەوە فێری كوردایەتی بووین و بە ڕابەرایەتیی سەرۆك بارزانی بە ئاوات دەگەین

رۆژى 14ى ئادار له‌ مێژووى كوردستاندا شوێنێكى تایبه‌تى هه‌یه‌. لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا واتە لە 14ـی ئاداری ساڵی 1903 مەلا مستەفا بارزانی، رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازى گەلی كوردستان لە دایک بوو.

بەم بۆنەیەوە، ساڵانە خه‌ڵكى كوردستان به‌جیاوازى بیروڕا و نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌وه‌ رێوڕه‌سمى جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن هه‌ر بۆیه‌ ئه‌نجوومه‌نى نیشتیمانى كوردستانیش ئه‌و رۆژه‌ى كردووەته‌ پشووى فه‌رمی.

مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسینێكی بڵاو كردووەتەوە و دەلێت، کە ئەمڕۆ 14ی ئادار، ساڵڕۆژی لەدایكبوونی مستەفا بارزانی، جەنەڕاڵی چیاكانە، ئەو مرۆڤەی هەموو تەمەنی خۆی، لە منداڵییەوە تا ئەو ڕۆژەی كۆچی دوایی كرد، بۆ كوردستان بەخشی.

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەلێت، بە بۆچوونی من، بارزانیی نەمر و شۆڕشەكانی و شێوازی رابەرایەتیكردنی بۆ دۆزی كورد، ڕۆڵێكی زۆر گەورەی هەبووە لەوەی كە دونیا لەبارەی كورد و خواستەكانی گەلی كوردستان بەئاگا بێنەوە! هەروەها بارزانیی نەمر، ڕێگە و ڕێبازی كوردایەتی داڕشت، ئێمەش هەموومان قوتابیی ئەو ڕێبازی كوردایەتییەین و لە گیانفیدایی و دڵسۆزی و وەفاداریی جەنابیانەوە فێری كوردایەتی بووین.

مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەشدەدات، کە هەرچەندە لە ڕۆژگارێكدا دەژین كە نەیارانی كوردستان بە هاوكاریی بەكرێگیراوانی ناوخۆیی، هەموو هەوڵێك بۆ نەهێشتنی ڕۆحی كوردایەتی و لەباربردنی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەدەن لە كاتێكدا ئەم هەرێمە تاكە هیوای هەموو كوردێكی دونیایە، بەڵام دڵنیام بە رابەرایەتیی سەرۆك بارزانی و خۆڕاگریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئازایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەسەر هەموو پیلانگێڕییەكاندا زاڵ دەبین و لە كۆتاییدا بە مەقسەد و ئاوات دەگەین. هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی جەنەڕاڵی چیاكان مستەفا بارزانی.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌گای پاسه‌وانی سنوور روویدا و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌

دڵشاد

جادووگەرێكی مەترسێدار دەستگیركرا

گوران

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

دڵشاد