ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕیشی سوناک: سەرۆکی پارتی کرێکاران مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی وڵات

ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاشکرایکرد، لەم دواییانەدا لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا قسەی کردووە سەبارەت بەو “مەترسییە” کە کیر ستارمەر، سەرۆکی پارتی کرێکاران لەسەر ئاسایشی وڵاتەکە دروستیکردووە.
ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دەیلی تی، گوتی: پەیوەندی لەگەڵ بۆریس جۆنسن هەبووە، بەڵام ئامادەنەبوو بڵێت ئایا جۆنسن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا پشتیوانی لێدەکات یان نا.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆریس جۆنسن، پیاوێکی سەرقاڵە، بەڵام چەند ڕۆژێکە پەیوەندیمان هەیە، لەڕاستیدا، سەبارەت بەو مەترسییەی ستارمەر لەسەر ئاسایشی وڵاتەکە دروستی دەکات و ئەو زیانانەی کە ڕەنگە بە بەریتانیای بگەیێنێت، بۆیە من نیگەرانم لە کیر ستارمەر لەبارەی ئاسایشی وڵاتدا”.
دەشڵێت: ئەو کەسێکی تاچەرییە “واتە لایەنگری سیاسەتە سیاسی و ئابوورییەکانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا مارگریت تاچەری پارتی پارێزگارانە”، هۆشداریدا لەوەی کە ئاستی ئێستای کۆچبەری “ناهاوسەنگە” و بەرگری لە سیاسەتی نوێی خزمەتگوزاری نیشتمانی خۆی دەکات.
سوناک باسی لەوەشکرد، “ئەو ڕێبازەی من پەیڕەوی دەکەم لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئابووریدا بەتەواوەتی تاچەرییە، سەرەتا هەڵاوسان کۆنتڕۆڵ بکە، قەرزکردن بخەرە ژێر کۆنتڕۆڵەوە، دواتر باج کەمبکەرەوە. ئەمە ئەوەیە کە “تاچەر” کردوویەتی، ئەمەیە کە گوتم دەیکەم و ئێستاش جێبەجێی دەکەین”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

نەبەز عەبدولحەمید: پێمان راگەیاندراوە ئەمڕۆ غاز دەگاتە هەولێر

یاسین

چوار ئەندامی خێزانێکی دیکەی ڕاپەڕین لە یەختە نقوومبووەکەی ئیتاڵیادا خنکاون

یاسین

فرۆشی یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا لە چاو ئەم ساتەی ساڵی ڕابردوو کەمی‌کردووە

سەڵاح