ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەبەز عەبدولحەمید: پێمان راگەیاندراوە ئەمڕۆ غاز دەگاتە هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ غاز بگاتە هەولێر، قایمقامی هەولێریش رایدەگەیەنێت، هیواردارە ئاسنكاری بۆ پێدوایستی خەڵك بكرێت و تێكەڵی بابەتی دیكە نەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسان، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، ئاماژەی بەوە كردووە، پێیان راگەیاندراوە كە ئەمڕۆ رێگا بە تەنكەرەكانی غاز دەدرێت بگەنە پارێزگای هەولێر.

قایمقامی هەولێر روونی دەكاتەوە، لە رۆژی یەكشەممەوە لە بازگەكانەوە رێگری لە تەنكەرەكانی غاز كراوە، بۆ ئەوەی بەشی غازی هەولێر بهێنن.

هاوكات داوای لە لایەنەكان كرد، پێداویستی رۆژانەی خەڵك تێكەڵی بابەتی دیكە نەكرێت و ئاسنكاری بكرێت.

پارێزگای هەولێر رۆژانە پێویستی بە 400 تۆن غاز هەیە، بەڵام لەلایەن كۆمپانیاوە نزیكەی 300 تۆن غاز ڕەوانە دەكرێت.

دابەشكردنی غاز لە هەرێمی كوردستان، لە ئەستۆی كۆمپانیای ساوز كوردستانە، بەگوێرەی داتای كۆمپانیاكان رۆژانە نزیكەی 700 تۆن رەوانەی پارێزگاكان دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاهێنەری مۆناکۆ: بەپەرۆشین بۆ رووبەربوونەوەی بەرشەلۆنە

یاسین

خولە ئەڵمانیا.. بایرن دوو خاڵی گرنگی بەرامبەر فرانکفۆرت لەدەستدا

sirwan

ئەحمەد رەئوف : بۆ بەهێزی قەوارەی هەرێم دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن

گوران