ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوید پاکێجێکی هاوکاری سەربازی بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک دۆلار بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند

ڕۆژی چوارشەممە، حکوومەتی سوید پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند، کە گەورەترین هاوکارییە تا ئێستا ئەو وڵاتە کردوویەتی و بەهای هاوکارییەکەش یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلارە.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری ئیبۆ بۆش، جێگری سەرۆکوەزیرانی سوید و وەزیری وزە و پیشەسازیی سوید بڵاویکردەوە، “سوید پاڵپشتی ئۆکرانیا دەکات بە تەرخانکردنی پاکێجێکی هاوکاری بە بڕی 13.3 ملیار کرۆن کە دەکاتە “1.2 ملیار دۆلار” ئەمەش گەورەترین پاکێجە تا ئێستا ئەو وڵاتە پێشکەشی کردووە”.
پاکێجە نوێیەکە جۆرەها کەرەستەی سەربازی لەخۆدەگرێت بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری ئۆکرانیا. هەروەها پاکێجی ئەمڕۆ کۆی پاڵپشتی سوید بۆ ئۆکرانیا دەگاتە سەرووی 50 ملیار کرۆن.
پێشتر ستۆکهۆڵم هاوکارییەکی درێژخایەنی بۆ پشتیوانی لە ئۆکرانیا بە بەهای 75 ملیار کرۆن تەرخانکردووە کە لە نێوان 2024-2026 دەخایەنێت.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشێك، ئەمەریکا هۆشداری لەسەر ڕوودانی هێرشێک لە مۆسکۆ دەدات

سەڵاح

بەرپرسێکی پارتی قوواتی لوبنانی کوژرا و تەرمەکەی له سووریا دۆزرایەوە

یاسین

بەندکراوێکی مەهابادی دوای ١٥ ساڵ مانەوە لە زیندان لە سێدارە درا

یاسین