ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوای شەش مانگ لە بۆشایی ئاسمان، چوار ئاسمانگەڕ لە چوار وڵاتی جیاوازەوە گه‌ڕانه‌وه‌ سەر زەوی

 

لە کۆتایی ئەرکێکی نیو ساڵیدا لە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان، ڕۆژی سێشەممە چوار ئاسمانگەڕ لە چوار وڵاتی جیاوازەوە لەگەڵ سپەیس ئێکسدا لە بۆشایی ئاسمانەوە گەڕانەوە سەر زەوی.

کەپسولەکەیان لە تاریکی پێش بەیانیدا بەسەر سەرانسەری ئەمەریکادا ڕۆیشت و کەوتە کەنداوی مەکسیکەوە، لە نزیک پانهاندڵی فلۆریداوە.

جاسەمین مۆغبیلی ناسا کە فڕۆکەوانێکی هێلیکۆپتەری سەربازیی ئەمەریکایە، ڕابەرایەتی گەڕانەوەی تیمە چوار کەسییەکەی کرد، کە پێکهاتبوون لە ئاندریاس مۆگینسنی دانیمارک و ساتۆوشی فوروکاوای ژاپۆن و کۆنستانتین بۆریسۆڤی ڕووسیا.

مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو تیمەکە گەشتییان کرد بۆ وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان، ئەو تیمەی کە شوێنییان دەگرێتەوە هەفتەی ڕابردوو بە کەپسولێکی سپەیس ئێکس گەیشتنە وێستگەکە.

مۆغبیلی دوای ئەوەی وێستگەکەی جێهێشت بە ڕادیۆ بە تیمە نوێیەکەی وت ” هەندێک کەرەی فستق و تۆرتێلامان بۆ جێهێشتوون.” لۆراڵ ئۆهارای ناسا وەڵامی دایەوە و وتی ” لە ئێستاوە بیرتان دەکەم و سوپاس بۆ ئەو دیارییە.”

ئۆهارا چەند هەفتەیەکی کەمی ماوە و دواتر بە کەپسولی سۆیوزی ڕووسیایی وێستگەکە جێدەهێڵێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هێرشێکی ئیسرائیلدا 12 کەس لە سووریا کوژران

یاسین

دوو دەروازەی سەرەکیی نێوان حکوومەتی سووریا و هەسەدە داخران

یاسین

گۆرانیبێژی بەندکراوی کرماشان لە نەخۆشخانەوە گوازاریەوە بەندیخانە

سەڵاح