ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حکومەتی تورکیا گۆڕانکاری لە سیستەمی خانەنشینی وڵاتەکەیدا دەکات

 

لە رێگەی گۆڕینی سیستمی خانەنشینییەوە، یەک ملیۆن کەس زووتر لە ماوەی خۆیان لە تورکیا خانەنشین دەکرێن و هەنگاوەکان ئەنقەرە بۆ گۆڕینی سیستمی خانەنشینی بەردەوامە، بەگوێرەی گۆڕانکارییە نوێیەکانی سیستمەکەش، فەرمانبەران پێنج ساڵ زووتر خانەنشین دەبن.

لەرێگەی ئەو رێکخستنەوەیەی حکومەتی تورکیا لە سیستمی خانەنشینی دەستیپێکردووە، ئەوانەی بەر لە 8ـی ئەیلوولی ساڵی 1999 چوونەتە ناو سیستمی بیمەی کار، دەتوانن خانەنشین بن، تەمەنەکە بۆ پیاوان 60 ساڵ و بۆ ئافرەتانیش 58 ساڵە.

هەروەها بریارەکە هەموو ئەو خانەنشینانەی سیستمی باغکور دەگرێتەوە کە تایبەتە بە پیشەوەران و خاوەن بازرگانان.

لەلایەن خۆیەوە، ڤێدات ئشکهان، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تورکیا رایگەیاند، دەستیان بە کارەکان کردووە، هەندیک گۆڕانکاریش دەکەن، لە رێگەی گۆڕانکاری لە سیستمەکەوە، هاووڵاتییان دەتوانن پێنج ساڵ زووتر خانەنشین بن.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، نزیکەی چوار ملیۆن فەرمانبەری حکومەت و دوو ملیۆن و نیو فەرمانبەری خانەنشینکراو لە تورکیا هەن و بەهۆی ئەو بارودۆخە ئابوورییەی ئێستا لەو وڵاتە هەیە، بەشێوەیەکی زەحمەت بژێوی ژیان و گوزەرانیان بەڕێدەکەن، کە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خواردەمەنی و هۆکارەکانی گواستنەوە، وایکردووە مووچەکانیان بەشی پێدوایستییەکانی رۆژانەیان نەکات.

رۆژی (20ـی حوزەیرانی 2023)، دوای سێیەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی دیاریکردنی کەمترین مووچەی تورکیا، ڤێدات ئشکهان وەزیری کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کەمترین مووچەی نوێی راگەیاند و بەگوێرەی بڕیارەکە، تورکیا کەمترین مووچە بە رێژەی 34% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 11 هەزار و 420  لیرە کە دەکاتە نزیکەی 430 دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

خامنەیی: ئیسرائیل خەریکە دەتوێتەوە

سەڵاح

ئەمەریکا ئامۆژگاری ئیسرائیل دەکات هێرش نەکاتە سەر ئێران

سەڵاح

وەزیری نێو خۆی ئێران بە تۆمەتی تیرور داواکراوه

سەڵاح