ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هەوڵ دەدات سزای زیاتر بخاتە سەر ئێران

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمەریکایی ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەک بۆ سزادانی ئێران و گروپە چەکدارەکانی کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، پڕۆژە یاساکان، حکومەتی ئەمەریکا دەخەنە ژێر بەرپرسیاریەتیی جێبەجێکردنی تەواوی سزاکانی سەر ئێران و سنووردارکردنی هەر مامەڵەیەکی ئەم وڵاتە لەگەڵ دامەزراوە داراییەکانی ئەمەریکا.
ئەکسیۆس راشیگەیاند، بەشێک لە پرۆژە یاساکانیش داوا لە یەکێتیی ئەوروپا دەکەن سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی

یاسین

شارەوانیی بنەسڵاوە دوو گەڕەك لە هەڵدانی درۆنێك ئاگادار دەكاتەوە

سەڵاح

ئاگادارییەک لە وەزارەتی ئەوقافەوە بۆ حاجییان

سەڵاح