ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

جیاوازی سودی چەرەزاتەکان

1- فستق
بە گوێرەی ناوەندی مایۆکلینیکی پزیشکی لە ئەمریکا، فستق یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش، بەجۆرێک یارمەتیی گۆڕینی خۆراک دەدات بۆ وزە و بەخێرایی هەستی تێربوون دەبەخشێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی کە هۆرمۆنەکانی خانمان رێکدەخات و توانای سێکسی لە پیاواندا زیاددەکات، هاوکات یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.
2- بادەم
زۆر توێژینەوەی جۆراوجۆر سوودەکانی بادەم پشتڕاستدەکەنەوە بۆ دابەزینی کێشی جەستە و ئاستی کۆلیستڕۆڵی خوێن، هەروەها جگە لە پڕۆتین و ریشاڵەکان بادەم دەوڵەمەندە بە چەورییە ناتێرەکانیش و یارمەتیدەرێکی چالاکە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە.
3- عەلی بابا
ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەریدەخات، عەلی بابا پڕۆتین، نیاسین و فۆڵەیتی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان، ئاسن، پۆتاسیۆم، زینك، ڤیتامین B2، ڤیتامین E و ڤیتامین B.
هاوکات ناوەندەکە روونی دەکاتەوە، عەلی بابا سووڕی خوێن چالاکدەکات و پێست دەدرەوشێنێتەوە.
4- بوندووق
ئەم جۆرە چەرەسە یارمەتیدەرێکی باشە لە کەمکردنەوەی هەوکردن و چەوریی کۆلیستڕۆڵی خوێن، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E.
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا دەریدەخات، بوندوق دەشێت پەستانی خوێن کەمبکاتەوە و ئەگەر رۆژانە 15 دانە لێبخورێت ئەوا یارمەتیی کێش دابەزاندن دەدات.
5- گازۆ
گازۆ یەکێکە لەو چەرەسانەی کە سوودی تەندروستیی جۆراوجۆری هەیە، بەجۆرێک دەزگای FDA رایدەگەیێنێت، گازۆ تەندروستیی پێست دەپارێزێت و دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و فۆلیک ئەسید، هاوکات چەوریی خوێن کەمدەکاتەوە و تەندروستیی دڵ دەپارێزێت.
6- گوێز
دامەزراوی خۆراک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، گوێز یەکێکە لەو خۆراکەی کە دەوڵەمەندە بە چەورییە ناتێرەکان، بەجۆرێک رێژەیەکی زۆر لە ئۆمێگا سێی تێدایە، هەروەها پسپۆڕێکی خۆراکی ئەمریکی پێشنیازدەکات، پێش خەوتن بایەخ بە خواردنی گوێز بدرێت، چونکە هانی دەردانی بڕێکی زۆر لە هۆرمۆنی میلاتۆنین دەدات.
بە گوێرەی دامەزراوەکە، گوێز مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە و دەوڵەمەندە بە مادەی زینک، كالیسیۆم، ئاسن و ڤیتامین B6

هەواڵی پەیوەندیدار

کارێکی باو کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بەکتریا لەسەر فڵچەی ددان

lana

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

هه‌ولێر … دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

سەڵاح