عێراق ڕەتیکردەوە لە شەوی هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل هەندێک مووشەک یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە خاکەکەیەوە هەڵدابێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ڕاپۆرتە سەربازییانەی دەستمان کەوتوون، هیچ بەڵگەیەک نیە مووشەکێک یان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە عێراقەوە هەڵدرابێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها گوتی: بە پێی ئەو ڕاپۆرتە سەربازییانەی دەستمان کەوتوون، هیچ مووشەک یان درۆنێک لە خاکی عێراقەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵنەدراوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران شەممەی رابردوو بە مووشەک و درۆنان هێرشی کرده سەر ئیسرائیل و دەگوترا هاوکات بەشێک لە مووشەک و درۆنەکان لە عێراقەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدراون.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/04/sssudaniiii.jpg?fit=960%2C460&ssl=1)