ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزیری دەرەوەی بەحرەین دوای ١٣ ساڵان بۆ یەکەم‌جار سەردانی دیمەشق دەکات

مێدیای ڕوسیا بڵاویان کردەوە، عەبدوللەتیف بن ڕەشید ئەلزیانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین ئەمڕۆ لە دیمەشق لەگەڵ فەیسەڵ موجداد هاوتا سورییەکەی کۆدەبێتەوە.
لە سەرەتای دەست پێکردنی قەیرانی سووریا ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین بۆ سووریایە.
حەمەد بن عیسا خەلیفە،ئەمیری بەحرەین، لە کۆتایی مانگی ئازاردا ، بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبیدا کرد کۆبوونەوەیە بڕیارە لە ١٦ی ئایار لە شاری مێنام بەڕێوەبچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بایدن سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق دەکات

یاسین

هۆشداری لە لەنێوچوونی سیستمی تەندروستی غەززە دەدرێت

یاسین

سوپای ئەمریکا دوو فڕۆکەی حوسییەکان لەناو دەبات

سەڵاح