ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارتى حزبى هەڵبژاردن و دیموکراسییە

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

حزبێكی نەتەوەیی وجەماوەری و دیموكراسیخواز و ئازادیخواز و ئاشیتخوازی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان كە خوێن و گیانی لە پێناو چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی و ئاشتی و ئازادی ومافەرەواكانی كوردوكوردستان لە رابردوو ئێستاش بەخشیووە و هەمیشە پێشەنگ وئاڵاهەڵگر بووە بۆ دیموكراسی ، هەرگیز دژی هەڵبژاردن یانیش سیاسەتی زۆرینەی خۆسەپاندن بووە و بەڵگە مێژوویی وكردەوەكانی لە 33 ساڵەی حكوومرانی وپێنج خوڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەماوەی رابردوو رەنگدانەوەی تەواوی بە سەر پرۆسەی سیاسی وبەهێزكردنی ئەزموونی حكوومرانی گەلی كوردستان هەبووە بەشێوەیەك زۆرجاران لەماف و كورسی ئەندام و دەنگدەرانی خۆی بەخشتیووە تا كو بنەماكانی دیموكراسی و سەنگ وپێگەی هەرێمی كوردستان بەهێزتر بێت .

بۆیە ، كەس ناتوانێت ئەو دیموكراسی و هەڵبژاردنەی كە پارتی و سەرۆك بارزانی بناغەدانەری و پارێزەری بووە  بە خۆی بفرۆشێتەوە ، چونكە پارتی پێش هەموو بابەتێك لە پەرۆشی دیموكراسی و مافی هەموو پێكهاتەكان و ئایین وئاینزاكان و ئەو سیما جوانە پێكەوەژیانەئاشتیانەیە كە كوردستانی لە هەموو دوونیا جوان و سەرنجراكێشكردووە وبەپێچەوانەی هەندێك حزب ولایەنی بەرژوەندیخواز و خۆپەرست كە خەونی هەمیشەیان تەنها خزمەتكردنی خۆیان وبەرژوەندییە حزبیەكەیانە ، پارتی هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك  و رەِوایە  دوور لە دەستوەردانی وڵاتانی ناوچەكە و هەندێك حزب ولایەنی فاشیزمی دژە كوردو كوردستان لە عێراقدا .

بۆیە، پارتی دیموكراتی كوردستان لە رابردوو و ئێستاش دا گشت هەوڵەكانی خستۆتەگەڕ لە پێناو جێبەجێكردنی بنەماكانی دیموكراسی و باجی گەروەشی داوە بەتایبەت لە پرسێكی چارەنووسسازی وەك پرۆسەی هەڵبژاردن كە بەشێكە لێ و ئەو داواكارییەششی بۆ پرسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن هەیەتی ویست وداواكاری هەموو هەموو خەڵكی كوردستان جگە لەحزبە خۆپەرستەكان نەبێ لە پێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد وبێگەرد ودیموكراسیانەدا .

لێرەدا پرسیارێك دێتە ئاراوە ، بۆچی ئەو حزب ولایەنانەی كە ئێستا بەپەلە پەلەیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دیزاینكراوە و پێشتر ئامادە پێكراوەی نەیارانی كوردستان ؟ بۆچی باوەریان  بە كورسی كۆتایی پێكهاتەكان نییە ،دیاركردنی ژەمارە كورسییەكان و لە نێوان ئەو لایەنانەی كەلەماوەی 15 ساڵی رابردوو وەك نەك وەك ئۆپۆزسێون بە بەڵكو وەكو جێبەجێكاری پلانی لێدانی قەوارەی هەرێمی كوردستان چ واتایەك دەگەێنێت ؟ بۆیە، پارتی باوەری تەواوی بە خەڵكی كوردستانە و چونكە لە رابردوو و  ئێستاش دا  باش ئەو راستییە دەزانن كە لە ناوخۆ و دەرەوەش كێ پارێزەری شكۆ و ئیرادە و دیموكراسی وقەوارەی یاسا و دەستووری و ماف و شایستەداراییەكاین هەرێمی كوردستانە بە بێ جیاوازی .

ئەوەی دەبینرێت ، ئەو راستییەیە كە ، یەكێتی و حزبە پاشكۆكانی تەنها هەڵبژاردنێكیان دەوێت كە لە دەرەوەی سنوورەكان ئامادە و دیزاینكرا بێت و وەك هەڵبژاردنەكانی پارێزگاكان لە كەركووك بە ویستی ئەوان ژمارەی دەنگ و كورسییەكانیان بۆ زیاد بكات ، ئەگینا باش ئەو راستیە دەزانن كە خەڵكی كوردستان هەتا ئەندام ولایەنگرانیشیان بەهۆی هەڵوێستە نانیشتیمانی و نە كوردانەكانیان بەرامبەر مافەرەواكانیان دەنگ و متمانەیان پێنادرێت ، ئەوەش ئاماژەیە ، لە ئێستا و رابردووشدا یەكێتی و پاشكۆكانی هەرگیز لە گەڵ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و لەژێر چاودێری نەتەوەیەكگرتووكان و زڵهێزان وئەوروپادا نیین و تەنها لە رووی راگەیاندن و بەقسەی زڵ و بریقەدارە، بۆیە لە ئێستادا شێوان و چەواشەكاری و شلەژانیان پێوە دیارە بە تایبەت دوای ئەوەی پارتی هەموو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هێنایە سەر هێڵ بۆ ڕەتكردنەوەی ئەو هەڵبژاردنە دیزاینكراو و ساختەیەی دەستی نەیارانی كوردستان .

خواسته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد ودیموكراسیانه‌ بریتین :

یه‌كه‌م ،، پارتی هه‌ڵبژاردنی بێگه‌ردی ده‌وێت و هه‌میشه‌یش ئاماده‌یه‌

دووه‌م ،، چاره‌سه‌ركردن په‌نجه‌مۆری هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ بیانووی بێنه‌ما بێ به‌ش ده‌بن .

سێیه‌م ،، پێداچوونه‌وه‌ به‌هه‌موو ئه‌و بریاره‌ نایاساییانه‌ كه‌ بۆ دابه‌شكردنی كورسییه‌كان وبازنه‌كان كراون .

چواره‌م ،، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردن به‌ چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان و وڵاتانی زڵهێز و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌نجام بدرێت

پێنجه‌م ،، ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ نێو باره‌گایی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێـت .

شه‌شه‌م ،، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ماف و كورسیی پێكهاته‌كانی كوردستان وه‌ك مافێكی ره‌وا و ده‌ستووری و یاسایی كه‌ پێشتر به‌ یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستنیشانكراون .

حه‌وته‌م ،، پێوسته‌ نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان له‌ ته‌كنۆلۆژیان و هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ نێو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌شدار و چاودێری بكه‌ن ،

به‌تایبه‌تی له‌كاتی ژماردنی ده‌نگه‌كان له‌ وێستگه‌كان و ئینجا له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان .

بۆیە، ئەو هەڵوێستەی پارتی لە پێناو ئەوە بوو تا  هەڵبژاردنێك كە دەرەوەی ئیرادەی خەڵكی كوردستان بوو ، بە واتایەی ئەوەی ئەو دەنگ ومافانەی كە خەڵكی كوردستان بریاربوو بیدەن ، تەنها لە چوارچێوەیەكی رەمزی و رەواڵەتیی دەبوو، چونكە ئەنجام و ژمارەی كورسییەكان بۆ هەندێك حزب ولایەن  پێشتر یەكڵاكرابوونەوە و دیاریكرابوون ، خواستی نەیارانیش ئەوە بوو كە لەدوای ئەو هەڵبژاردنە دۆخ و قەیرانی گەورە لە نێوان گشت حزب ولایەنەكان دروست بكرێت  بە شێوەیەك كە پرۆسەی حكوومرانی و ئەزموون وداهاتووی هەرێمی كوردستان بكەوێتە قۆناغێكی مەترسیدار و ئاڵۆزەوە ،كه‌ زه‌ررمه‌ندی سه‌ڕه‌كیی خه‌ڵكی كوردستان و قه‌واره‌یه‌ك بوو كه‌ به‌خوێن و خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌ هاتووته‌ به‌رهه‌م.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە دەستوری عێڕاقدا، دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار لە سەرووی دەسەڵاتی دادگای فیدرالین

دڵشاد

سەرکەوتنى هێزى نەرمى کوردستان بەرامبەر هێزى ڕەق

سەڵاح

پیلانەکە دژی قەوارەی هەرێمە، بەڵام بۆچی کاک مەسرور بە ئامانج گیراوە؟!

دڵشاد