ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 83 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی تەکساس برێنت بەرزبونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 83 دۆلار 62 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێش خۆى نرخەکەى حەوت سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی ١.٧١٪ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی بەهۆی ئەوەی ئاستی پێشبینیکراوی یەدەگی نەوتی ئەمریکا زیاتربووە لە ئاستی یەدەگی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا، لە ئێستادا بە گوێرەی پینوێنی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٩ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس ئاستی بەرهەم هێنان و خستنەرووی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە و بڕیاریشە لەم مانگەدا کۆتایی بێت بە جێبەجیکردنی بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس و هەریەک لە وڵاتانی روسیا و سعودیە و عێراق دەستبکەنەوە بە دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و بەوەش نرخی نەوت دادەبەزێت بۆ خوار ٨٠ دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی دارایی: ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی شه‌شی چه‌ند توێژێك دابه‌ش خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌كه‌مان

سەڵاح

نرخى نەوت بەرزبونەوەى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

دۆلاری زیاتر خرایە بازاڕ و بەهاکەی دابەزی

یاسین