ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زیانەكانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵان

ئایسكرێم و دۆندرمەو ساردەمەنیەكانی تر یەكێكن لەو خواردنانەی كە لە كۆتایی وەرزی بەهارو بە تایبەت لە هاویندا خواستێكی زۆریان لە سەرەو منداڵ و گەورە ڕەنگە ڕۆژانە بیخۆن و بە تام و چێژی جیاوازو ڕەنگ و شێوازی هەمە جۆر هەیە.

زۆر خواردنی ساردەمەنی یان ڕۆژانە یان بە بڕێكی زۆر زیانی هەیە بۆ تەندروستی منداڵ كە بە گوێرەی جۆرەكانیان دەگۆڕێت و گرنگترینیان ئەمان :

1. زۆری كێش و قەڵەوی، چونكە بڕێكی زۆر كالۆری تێدایە.

2. بێهزی كۆئەندامی بەرگری لەش.

3. ژەهراوی بوون بە بەكتریاو ڤایرۆس كە لەڕێگەی ساردەمەنی سەردانەپۆشراوەوە دەگۆزارێتەوە، لە نیشانەكانی سك چوون، ڕشانەوە، ئازاری ناوسك.

4. زیاد بوونی ئەگەری هەوكردنی قوڕگ و لەوزەتێنەكان.

5. زیاد بوونی ئەگەری كلۆربوونی ددان و هەوكردنی پووك.

6. دەركەوتنی نیشانەكانی حەساسیەت بە شیر یان هەرس نەكردنی لاكتۆز لەو كەسانەی خۆیان ئەو كێشە تەندروستیەیان هەیە كاتێ ساردەمەنیەكە شیر یان لاكتۆز لەپێكهاتووەكەیدا هەبێت.

7. سەر ئێشەی دوای ئایسكرێم و ساردەمەنی، ڕەنگە لە هەندێك كەسدا ڕووبدات.

8. پێویستە ساردەمەنی بە هیچ شێوەیەك نەدرێت بە منداڵی خوار یەك ساڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

سلێمان.. لەمانگێكدا ده‌ نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە كراوه‌

سەڵاح

شیری ئامادەكراو بۆ منداڵ دەبێت چەند هەڵبگیرێت ‌

lana

بە گوژمەی 224 ملیۆن دینار دەست بە دانانى سیستەمى فێنککەرەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنى ڕۆژئاوا كرا

یاسین