ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە ‌(دڵە كزە)

باشترین ڕێگا بۆ كەمكردنەوەی ترشەڵۆكی گەدە (دڵە كزە) بریتییە لە :

1. خواردنەوەی ئاو پێش نان خواردن.

2. خواردن بە باشی بجورێت بۆ ئەوەی بە باشی لیكی بەر بكەوێت.

3. لەكاتی نان خواردن كەمتر ئاو بخورێتەوە.

4. خۆراك بەهێواشی بخورێت هەر كاتێك هەستت بە تێربوون كرد زیادەڕۆیی نەكرێت لە خواردن.

5. لە پاش نان خواردن هەوڵبدرێت بۆ ماوەی دوو كاتژمێر پاڵ نەكەوین، چونكە دەبێتە هۆی دروست بوونی دڵە كزە.

6. پشتێن و قایش تووند نەبەسترێت لەكاتی نان خواردن.

7. ڕۆژانە وەرزشی ڕاكردن ئەنجام بدە بۆ ماوەی بیست خولەك.

8. خواردنی كوپێك شیری بێ شەكر زۆر بەسودە بۆ دڵە كزە.

9. خواردنی مۆز زۆر بە سوودە بۆ ترشەڵۆكی گەدە، چونكە مۆز ڕێژەیەكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە وادەكات دڵەكزە كەم بێتەوە.

10. خۆ دوور گرتن لە خواردنی شەوانە بە تایبەت دوای كاتژمێر هەشتی شەو خۆراكی قورس نەخورێت.

(د. جوتیار عەزیز حوسێن – پزیشكی پسپۆری نەخۆشیەكانی هەناوی و كۆئەندامی هەرس و جگەرو ناوبینی)

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەكانی بوونی بەرد لە گورچیلەدا

lana

کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان: کوالێتیی چارەسەرەکانی تووشبووانی تالاسیمیا خراپە

lana

ئایا خواردنەوەی شیر یارمەتی دابەزینی کێش دەدات؟

lana