ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم و هەنگوین بەگەدەی بەتاڵ

خواردنەوەی ئاو گرنگییەکی زۆری بۆ جەستە هەیە و وادەکات هەموو ئەندامەکانی جەستە بەباشی کارەکانی خۆیان بکەن و ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی جیاواز دەکات.

خواردنەوەی ئاوی گەرم بەگەدەی بەتاڵ چەندین سوودی هەیە یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، جەستە لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات، پارێزگاری لە تەندروستی جگەر، دڵ و کرداری هەرس دەکات، هەروەها کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات.

خواردنەوەی ئاوی گەرم و هەنگوین بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ ئەم سوودانە بەجەستە دەگەیەنێت:

-یارمەتی ڕێکخستنی کرداری هەرس و نەهێشتنی ترشەڵۆکی گەدە دەدات.

-دەوڵەمەندە بە ئەنزیم، ڤیتامین و کانزاکان بەرگری لەش بەهێز دەکات.

-بەیانیان خواردنەوەی کوپێک ئاوی گەرم و هەنگوین ئەگەری توشبوون بە هەستیاری بەهۆی ژیبگەوە کەمدەکاتەوە.

-یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن و ئازاری گەروو دەدات و چارەسەری کۆکە دەکات.

-یارمەتی دابەزاندنی کێش و سووتانی چەوری دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی شووتی

lana

بە بڕیاری ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دڵشاد

كەركووك… ئافرەتێك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

سەڵاح