ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆچی برۆکلی باشترین هەڵبژاردەی تۆیە بۆ وەرزی هاوین؟

پێویستە بە شێوەیەکی دروست گرنگی بە خووی خواردنت بدەیت، بۆ ئەوەی تەندروستیت بە باشی بمێنێتەوە و ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی پەیوەست بە گەدە کەم بکەیتەوە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” cairo24″ دا باس لەوە دەکات برۆکلی یەکێکە لە سەوزە تایبەت و تەندروستەکان، لێرەدا حەوت هۆکار دەخەینەڕوو کە بۆچی برۆکلی باشترین هەڵبژاردەی تۆیە بۆ وەرزی هاوین:

جەستە شێدار دەکاتەوە: ئەو سەوزانەی ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە لە کاتی گەرمادا جەستەت بە فێنکی دەهێڵێتەوە، برۆکلی ٩٢% ئاوی تێدایە کە جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت.

دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر: برۆکلی پڕە لە دژە ئۆکسێنەر، کە هەوکردن کەمدەکەنەوە و مەترسی تووشبوون بە کێشە درێژخایەنەکان ناهێڵت.

تەندروستی پێست باشتر دەکات: خواردنی برۆکلی دەتوانێت پێستێکی درەوشاوەت پێببەخشێت لە هاویندا، بە هێشتنەوەی بە تەندروستی و درەوشاوەیی، هەروەها بەرهەمهێنانی کۆلاجین باشتر دەکات.

باشترکردنی کرداری هەرسکردن: برۆکلی زۆر ئاسانە بۆ هەرسکردن بەهۆی زۆری ڕیشاڵ و ئاوەکەیەوە، ئەمەش وا دەکات خواردن بە ئاسانی بچێتە ناو کۆئەندامی هەرسەوە، هەروەها هەندێک ئەنزیم هەیە کە لە برۆکلیدا هەیە کە پاڵپشتی پرۆسەی هەرسکردن دەکات.

بەرگری جەستە باشتر دەکات: ئەو ڤیتامین و ماددە خۆراکیانەی لە برۆکلیدا هەن دەتوانن سیستەمی بەرگری جەستە باشتر بکات، بە کەمکردنەوەی هەوکردن، چەندین کاریگەری ئەرینی لەسەر جەستە دروست دەکات.

تەندروستی ریخۆڵە دەپارێزێت: برۆکڵی بەهۆی زۆری ڕیشاڵەکانیانەوە تەندروستی ریخۆڵە باشتر دەکات، هەروەها خواردنی برۆکلی پاڵپشتی گەشەکردنی بەکتریا باشەکانی ناو گەدە دەکات، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕزگاربوون لە کێشەکانی گەدە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دهۆک.. 17 جهێن سەرپێچیکار هاتنە سزادان

دڵشاد

کوردستان دەخرێتە ناو لیستی ناوەندە تەندروستییەکانی جیهان

یاسین

هه‌شت هەنگاوی گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش بێ برسی بوون

lana