ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو خۆراکانەی پێویستە لێیان دوور بکەوێتەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە خۆراکی کەسێک دەتوانێت کاریگەری لەسەر تووشبوون بە چەند جۆرێکی شێرپەنجە هەبێت.

پسپۆڕانی بواری خۆراک ئامۆژگاری ئەوەمان دەکەن کە پێویستە مرۆڤ زیاتر ئەو خۆراکە بخوات کە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان، بە خواردنی لانیکەم پێنج ژەم سەوزە و میوەی جیاواز ڕۆژانە، هەروەها هەڵبژاردنی جۆرەکانی خۆراکی دانەوێڵەی تەواو.

ئەو خۆراکانەی کە پێویستە لێیان دوور بکەوێتەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە:

گۆشتی لە قتوونراو

لە ساڵی ٢٠١٥دا دەزگای نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە لەسەر شێرپەنجە ڕایگەیاند خواردنی گۆشتی لەقتوونراو دەبێتە هۆی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە.

کهول

بەپێی ئامارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، خواردنەوەی کهول ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ، سورێنچک، قۆڵۆن، ، جگەر و مەمک زیاد دەکات.

گۆشتی سوور

هەر لە ساڵی ٢٠١٥دا، ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوە لەسەر شێرپەنجە ڕایگەیاند، گۆشتی سوور، وەک گۆشتی مانگا، گۆشتی بەراز، بەرخ، بزن، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی شێرپەنجە.

خواردنی شەکر و خواردنە سورکراوەکان

پزیشکان ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کەمتر ئەو خۆراکە بخۆن کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێر و شەکر و خوێیان تێدایە، ئەمانە بریتین لە خواردنەکانی وەک کێک و بسکیت و شیرینی و چپسی پەتاتە و خواردنەوە شیرینکراوەکان و خواردنی خێرا، وەک پیتزا و بەرگر

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین جۆرەکانی ماسی بۆ تەندروستی

lana

کەمی ئاو خواردنەوە دەبێتە هۆی ئەم کێشە تەندروستییە

lana

ئەم جۆرە خەیارانە مەكڕە

lana