ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەم حەوت خواردنەوەیە چارەسەری ترشەڵۆکی گەدە دەکەن

-ئاوی گوێزی هیندی
ترشەڵۆکی گەدە دەبێتە هۆی ئازار و سووتانی گەروو، خواردنەوەی ئاوی گوێزی هیندی سوودێکی زۆری هەیە دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و کانزاکانی سۆدیۆم، پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی پلەی ترشی گەدە دەدات.

-شیری سارد
شیری ساردی کەم چەوری یارمەتی کەمکردنەوەی سووتانی گەدە دەدات، بەڵام شیری پڕ چەوری ترشەڵۆکی گەدە زیاتر دەکات.

-شەربەتەکان
شەربەتی میوە، سەوزە و شۆفان دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاد دەکەن و وادەکەن لە ژەمە خۆراکیەکاندا بڕێکی کەمتر بخورێت بەمەش ڕێگری لە دروستبوونی ترشەڵۆکی گەدە دەکات.

-شەربەتی سەوزەکان
شەربەتی سەوزەواتەکان زۆر تەندروستن و یەکێکن لە چارەسەرەکانی ترشەڵۆکی گەدە.

-شەربەتی لیمۆ
وەک ناسراوە شەربەتە ترشەکان ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکەن، بەڵام چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ و کەمێک هەنگوین تێکەڵی ئاوی شلەتێن بکرێت سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس دەبێت و ڕێگری لە ترشەڵۆکی گەدە دەکات.

-شەربەتی لیمۆ و زەنجەبیل
زەنجەبیلی وردکراو لەگەڵ زیرە، کەمێک خوێی بەردین و ئاوی لیمۆ بکوڵێنرێت و دوای ژەمەکان بخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس دەبێت.

-سرکەی سێو
گیراوەی سرکەی سێو و ئاوی شلەتێن و خواردنەوەی بەشێوەیەکی تەندروست و ڕێکخراو یارمەتی کرداری هەرس دەدات و چارەسەری ترشەڵۆک دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو هۆكارانەی زەخت بەرز دەكەنەوە

lana

سوودەکانی چای گوڵە بەیبوون

lana

شەش رێکار بۆ پێشگرتن لە تای خوێنبەربوون كاری پێده‌كرێت

سەڵاح