ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوودەکانی چای گوڵە بەیبوون

گوڵە وشککراوەکانی بەیبوون وەکوو گیایەکی دەرمانی، شێوازێکی سروشتی و هەروەها دەرمانێکی شەفابەخش کەڵکی لێوەردەگیرێت. ئەمگوڵە فۆرمەکانی لە هەر شوێن و جوگرافیایەک تایبەتمەندیی خۆی هەیە و لەوانەیە ئەو چایەی لە کوردستان لێی دروست دەکرێت لەگەڵ ئەوچایەی کە ئیسپانیا لێی دروست دەکەن جیاواز بێت. بەڵام پێکهاتەی گشتیی و سوودە تەندروستییەکانی ئەم گوڵە یەکسانە. لەدرێژەدا بەشێکلە سوودەکانی ئەم جۆرە چایە دەخەینە بەر باس.

باشترکردنی پرۆسەی خەو

بەپێی توێژینەوەیەک، چای بەیبوون دەتوانێ یارمەتی ئەو کەسانە بدات لە کێشەی خەویان هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی هەمیشە لەگەڵخەوی نائارام و هەناسەسواری کاتی خەو رووبەڕوون. خواردنەوەی کۆپێک چای بەیبوونی بێ کافەئین بەشێوەیەکی بەرچاو ئەم کێشانە لەناودەبات.

پرۆسەی هەرسکردنی خواردنەکان بەهێز دەکات

ئەگەر تووشی کزانەوەی گەدە هاتوون، ئەگەر سکتان با دەکات و ئازارتان دەدات، خواردنەوەی چای بەیبوون دەتوانێ یارمەتیدەرتان بێت. بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی پزیشکییڤۆکسنەرـی ویلایتی ئۆهایۆ، گوڵە بەیبوون تایبەتمەندیی دژە ورووژانی هەیە و جووڵەی ریخۆڵەئاسان دەکات و بەگشتی یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات.

تایبەتمەندیی دژە شێرپەنجەی هەیە

بەپێی توێژینەوەکانی دێپارتمەنتیئۆرۆلۆژیاـی زانکۆی ئۆهایۆ، ئەنتی‌ئۆکسیدەنتیئاپیژنینکە لە پێکهاتەی بەیبووندایە دەتوانێبەرگری لە جەستە بکات لە بەرانبەر شێرپەنجەکانی مەمک، گەدە و ریخۆڵە، پێست و پرۆستات و مناڵدان.

بەهێزکردنی دڵ

چای بەیبوون بە کەمکردنەوەی فشاری خوێن و ئاستی کۆلستڕۆڵ دەبێتە هۆی تەندروستیی دڵ. لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە ئەم چایەنەخۆشیەکانی دەمارەکانیش کەم دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کەم بکەرەوە

lana

ئەو بەرهەمانەی کە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن ماددەیەکی مەترسیداریان تێدایە

یاسین

هۆشداری دەدرێت لەبارەی بەشێک لە خواردنەوەکان بۆ بەربانگ

lana