ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎ئەم نیشانانە دەریدەخەن ناوەوەی جەستە تووشی کێشە بووە

1سەرئێشەی بەردەوام و قورس: زۆرینەی کەسەکان تووشی سەرئێشە و میگرێن دێن بەڵام بەدواداچوونی بۆ ناکەن. ئەو سەرئێشانەی قورس وبەردەوامن دەتوانن نیشانەی کێشەی جۆراوجۆر بن لە جەستەدا و واباشە بەخێرایی تاوتوێ بکرێن.

2 گەشکە: جێی سەرنجە کە بزانن نزیکەی ٣٪ـی خەڵکی جیهان یەک جار لە ژیانیاندا حاڵەتی گەشکە ئەزموون دەکەن. گەشکە بۆ جارییەکەم هەندێک ترسێنەرە بەڵام هەمیشەی نیشانەی نەخۆشی فێ نییە و لەوانەیە نیشانەی چەندین کێشەی دیکە بێت لە مێشکدا.

3 لاوازبوونی چاو: هەموومان خاوەنی چاوێکی بەهێز نین بەڵام لاوازبوونی چاو ئەگەر نائاسایی بێت دەتوانێ نیشانەی مەترسی بێت. کەوابوو واباشە بەخێرایی سەردانی پزیشکی چاو بکەین.

4 بوورانەوە: ئەگەر پێشتر کەوتوونەتە دۆخێکی قەیراناوییە و بووراونەتەوە و گەنجیشن، ئەوە بزانن کە کێشەیەک لە دڵ و دەمارەکانتاندا هەیەو دەبێ بەخێرایی بەدواداچوونی بۆ بکەن.

5 سەرگێژبوونی بێ‌هۆ: زۆر کەس تووشی سەرگێژبوون دەبن بەڵام ئەگەر بێ‌هۆ و لەنەکاو تووشی ئەم حاڵەتە بوون، بە ئەگەری زۆرکێشەیەک لە سووڕی خوێنتاندا هەیە و دەبێ بەخێرایی چارەسەری بکەن.

6 تەنگەنەفەسی: ئەوەی کە لە هەندێک بارودۆخدا؛ بە ئەگەری زۆر لە کاتی دڵەڕاوکێ و سترێسدا تەنگەنەفەس دەبن رەنگە بابەتێکیسروشتی بێ بەڵام ئەگەر لە کاتی چالاکییەکی سووکدا بەخێرایی پشووتان سوار دەبێت نابێ پشتگوێی بخەن….

هەواڵی پەیوەندیدار

بە بڕیاری ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

دڵشاد

ئایا پێویستە خورما پێش خواردنی بشۆرێتەوە

lana

خواردنی ماسییە چەورەکان مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە کەمدەکەنەوە

lana