ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کاریگەرییەکانی خواردنی نانی سپی لەسەر ئاستی شەکر و کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا چین؟

پسپۆران ئاماژە بە کاریگەرییەکانی نانی سپی لەسەر ئاستی شەکر و کۆلیسترۆڵ دەکەن.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” medicalnewstoday” دا، باس لەوە کراوە کە نانی سپی ڕێژەیەکی بەرزی ئاردی سپی تێدایە کە دەوڵەمەندە بە نیشاستەی پاڵاوتە، کە بە خێرایی لە جەستەدا هەرس دەبێت و دەگۆڕێت بۆ شەکر، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەکر لە خوێندا.

نانی سپی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدراتی پاڵاوتە کە بە خێرایی لە خوێندا هەڵدەمژرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی توندی شەکری خوێن، هەروەها کێشە بۆ جەستە دروست دەکات، بەتایبەت بۆ تووشبووانی شەکرە یان ئەوانەی بەدەست بەرگری ئەنسۆلینەوە دەناڵێنن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، کەمی ڕیشاڵ لە نانی سپیدا دەبێتە هۆی هەستکردن بە برسێتی، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادەڕۆیی لە خواردن و زیادبوونی کێش، ئەمەش هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ.

شارەزایان پێشنیاری هەڵبژاردنی ئەو نانانە دەکەن کە لە دانەوێڵەی تەواو دروستکراون وەک جێگرەوەیەکی تەندروست بۆ نانی سپی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا و خاوکردنەوەی پرۆسەی هەرسکردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج نیشانە کەمی کانزای زینک لە جەستەدا دەردەخەن

lana

ئەو بەرهەمانەی کە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن ماددەیەکی مەترسیداریان تێدایە

یاسین

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم و هەنگوین بەگەدەی بەتاڵ

lana