ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دامەزراوەی خۆراک و دەرمان هۆشداریدەدات ئەو کەلوپەلانەی خۆراکە خێراکانی پێ دەپێچرێتەوە

دامەزراوەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا هۆشداریدەدات لە بەکارهێنانی مادەیەکی کیمیایی لەنێو ئەو کەلوپەلانەی کە خۆراکە خێراکانی پێدەپێچرێتەوە و رایدەگەیێنێت، هۆکارن بۆ شێرپەنجە.

 

بە گوێرەی دەزگای FDA لە ئەمریکا، مادەکە ناوی PFASـە و لە دروستکردنی پێچەرەوەی خۆراکەکانی وەکوکارتۆنی پیتزا و زەرفیگەنمەشامی و پێچەرەوەی خۆراکە خێراکانهەیە.

 

دەزگاکە ئاشکرای دەکات، ئەم مادەیە دەبێتەهۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکان و بۆ ماوەیەکی درێژ لە جەستە و سرووشتیشدا دەمێنێتەوە،هاوکات ئەگەری تووشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجەش زیاددەکات بەتایبەت شێرپەنجەکانی مەمک و پڕۆستات.

 

ئەو دەزگایە روونی دەکاتەوە،مادەی PFAS بەرگریی جەستە لاوازدەکات و پێکهاتەی جینەکان تێکدەدات، بەمەش ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشییەکان بەتایبەت شێرپەنجە زیاددەکات“.

 

پێنتاگۆن بەفەرمی راگرتنی بەکارهێنانی مادەی PFASـی راگەیاند و بڕیارەکەش دوای ئەوە دێت کە 31ـی ئابی 2023 کارمەندانیبەرگریی شارستانی، ناڕەزایی خۆیان دەربڕی، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدانی کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە، چونکە مادەکەبەڕێژەیەکی زۆر لە پۆشاکی کارمەندانی ئاگرکوژێنەوەدا هەیە

 

مادەی PFAS کۆمەڵێک مادەی تێکەڵاوی کیمیایین و بەرگەی ئاگر، چەوری، پەڵە، گریس و ئاو دەگرن، مادەکە لە دروستکردنی جلوبەرگیکارمەندانی ئاگرکو‌ژێنەوە بەکاردەهێندرێت

 

بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان، PFAS ئەگەری تووشبوون بە سستبوونی جگەر و گورچیلە زیاددەکات وهۆکارێکیشە بۆ نەخۆشیی شەکرە و لاوازبوونی بەرگریی جەستە.

 

  • ئەنجوومەنی کیمیای ئەمریکی دەڵێت: ئەم مادەیە لە زۆر شتیدیکەی ناوماڵدا هەیە کە رۆژانە خێزانەکان بەرکەوتنیان هەیە لەگەڵی، بۆیەپێویستە بە بڕی دیاریکراو بەکاربهێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پزیشکیک: تائێستا پەتای وەرزی بە خێرایی بڵاوبووەتەوە، بەڵام جێی مەترسی نییە

lana

ڕۆژانە خواردنی کیوی چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

lana

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە زینک چی بەسەر جەستە دەهێنن

lana