ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پزیشکیک: تائێستا پەتای وەرزی بە خێرایی بڵاوبووەتەوە، بەڵام جێی مەترسی نییە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ ئاشکرای دەکات، بەراورد بە ساڵی رابردوو پەتای وەرزی تائێستا بە خێرایی بڵاوبووەتەوە، بەڵام جێی مەترسی نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی نیسانی 2024 د. هاوکار عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ لە بوولتەنی تەندروستیدا بە رووداوی راگەیاند، زۆرجار هەستیاری لە رێگەی بەرکەوتن بە گژوگیاکانەوە تووشی مرۆڤ دەبێت و بەشێوەیەکی گشتی پەتای وەرزی بە تووندی لەنێو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە.
د. هاوکار عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ لەبارەی نیشانەکانی نێوان هەستیاری و ئەنفلەوەنزا دەڵێت: لە ئەنفلەوەنزا و پەتا ڤایرۆسییەکان هەریەک لە نیشانەکانی وەکو ‘تای بەرز، سەرئێشە، بێهێزی و ئازاری جومگەکان’ هەن، بەڵام ئەمانە لە هەستیاریدا بەدیناکرێن.
لەبارەی تووندیی نیشانەکانی پەتاکان و نەخۆشییە گوازراوەکان ئەو پسپۆڕە گوتی، پشت بە بەرگریی جەستەی کەسەکە و تەندروستیی جەستەی دەبەستێت، بەجۆرێک ئەگەر کەسێک بەرگریی جەستەی بەهێزبێت، ئەوا نیشانەکانی پەتاکانیشی لەسەر کەمتر دەردەکەوێت و نیشانەکان بە لاوازی دەگرێت.

لە بەشێکی قسەکانیدا د. هاوکار عەلی ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکات کە لەکاتی هەستیاریدا پێویستە رەچاوبکرێن وەکو ‘خواردنەوەی شلەمەنی، خواردنی ئاو بۆ پێشگیری لە وشکبوونەوەی جەستە و پشوودان’، تەنانەت ئەوەش باسدەکات کە بەهیچ شێوەیەک دەرمانی دژەبەکتریاکان و ژیناو بەکارنەیەن.
هەروەها روونی دەکاتەوە، لەکاتی تووشبوون بە هەستیاری دەنکۆڵەی پاراسیتامۆڵ ”پاراسیتۆڵ” بەکارنەیەت و پێویستە دەرمانی دژەهەستیاری لەژێر راوێژی پزیشکدا بەکاربێت، تەنانەت لەبارەی دەرزیی تێکەڵەوە دەڵێت: ”هەرچەندە بۆ ماوەیەکی کورت بەکارهێنەرانی هەست بە باشبوون دەکەن، بەڵام لێکەوتی مەترسیداری لەسەر تەندروستی دەبێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج نیشانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کێشەیەک لە جگەردا هەیە

lana

هۆکارەکانی خوورانی پێست

lana

کاریگەری خواردنی خێرا لەسەر دەروونی مرۆڤ

lana