ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆكاری ئەنفلۆنزای وەزری و خۆپاراستن و چارەسەر

پەتای ئەنفلۆنزای وەزری نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیە و دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و لەڕێگەی تێكەڵاویی و نزیكبوونەوە و بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە.
ئەم نەخۆشیە زیاتر لەكاتی سەرما و لەوەرزی پایز و زستان بەئاسانی و بەخێرایی دەگوازرێتەوە و بڵاودەبێتەوە و چەند نیشانەیەكی هەیە كەدیاترینیان بریتیە لە تا و ئازاری جەستە و ماسولكە، پێویستە لەكاتی تووشبوون بەئەنفلۆنزا پشوو بدرێت و شلەمەنی و شۆربا و شەربەتی پڕ ڤیتامین بخورێتەوە بۆ چاكبوونەوە.

نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەزری:-

– بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەشێوەیەكی كتوپڕ.
– كۆكە و پژمین و زیادبوونی دەردراوی لووت.
– دروستبوونی ئازار لەماسولكە و جومگەكان.
– هەوكردنی قوڕگ و ئارەق كردنەوە.
– سەرئێشە و گێژبوون و هەستكردن بە ماندوێتی.
رێگاكانی خۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەزری :-
– بەكارهێنانی ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزای وەزری بە بەردەوامی.
– شووشتنی دەستەكان بەئاو و سابون بە بەردەوامی.
– دووركەوتنەوە لە دەست لێدانی ڕاستەوخۆ لەچاو و دەم.
– بەكارنەهێنانی كەلوپەلی كەسی تووشبوو بەئەنفلۆنزا.
– بەكارهێنانی كلێنكس لەكاتی پژمین و كۆكە و دواتر فرێدانی.
– پاككردنەوەی بەردەوامی شوێنەكان وەك مێز و كورسی دانیشتن.
– دووركەوتنەوە لەشوێنە قەرەباڵغەكان لەكاتی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا.

ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی

هەواڵی پەیوەندیدار

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک ڕاستەوخۆ دوای لە خەو هەڵسان خۆت دەشۆیت

lana

بۆچی برۆکلی باشترین هەڵبژاردەی تۆیە بۆ وەرزی هاوین؟

lana

كەركووك… ئافرەتێك بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

سەڵاح