ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە هەولێر .. دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی پسپۆڕی پزیشكانی منداڵان به‌رێوه‌چوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.4.25، بە ئامادەبوونی د. ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق و د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە پسپۆڕ و پزیشکان، له‌ پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پزیشكانی منداڵان دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی پسپۆڕی پزیشكانی منداڵان لە هه‌ولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت و توێژنیه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ پێشخستنی تواناكانی پزیشكانی منداڵان له‌لایه‌ن پسپۆران و شاره‌زایانی بواری زانستی منداڵان پێشكه‌ش كران.

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنی جەرجیر چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

lana

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم بۆ پێست

lana

لیژنەی تەندروستی پەرلەمان: زۆربەی تووشبوانی ئایدز لە سەنتەرەکانی جوانکاری بووە

سەڵاح