ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

محەمەد ئیلخانی: بە کۆتا کورسی سەرۆکۆماری وەردەگرن نابێت نارحەتبن بە كۆتا كورسیی پەرلەمانی كوردستان

سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی رایگەیاند، کە كاتێك تۆ بە ناوی تەوافوق و بە كۆتا، كورسیی سەركۆمارت وەرگرتووە، دەبێ ناڕەحەت نەبیت ئێمەش بە كۆتا كورسیی پەرلەمانی كوردستانمان هەبێت.

محەمەد ئیلخانی، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کە ئێرە ئەمریكا نییە كە دیموكراسیەت بە دەنگ و بە زۆرینە و كەمینە پێوانە بكرێت، ئێرە عێراق و هەرێمی كوردستانە، كاتێك تۆ بە ناوی تەوافوق و بە كۆتا، كورسیی سەركۆمارت وەرگرتووە، دەبێ ناڕەحەت نەبیت ئێمەش بە كۆتا كورسیی پەرلەمانی كوردستانمان هەبێت.

هەروەها محەمەد ئیلخانی، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی، ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە كاتێك تۆ لە عێراقێكی زۆرینە عەرەب و شیعە، كورسیی سەركۆمارت پێ دراوە، ئێمەش لە هەرێمێكی زۆرینە كورد ئاساییە كورسیی پەرلەمانمان هەبێت، هەروەها ئەوان ناتوانن لە هەڵبژاردنی گشتییدا كورسیی پەرلەمان ببەن، ئێوەش پێتان ناكرێ لە هەڵبژاردنی سەركۆمار لە عێراق ببەنەوە. وەك توركمان قسەی دیكەشمان هەیە، بەڵام (لكل مقام مقال.)

ئەمە لە كاتێكدایە كە بەهۆی سكاڵاكەی یەكێتییەوە، دادگای فیدڕاڵی سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستانی لە مافی نوێنەرایەتیكردن لە پەرلەمانی كوردستان بێبەش كرد، بەم هۆیەشەوە هەریەك لە پێكهاتەكانی كریستیان و توركمان بڕیاریان دا بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا نەكەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ جه‌ژنى پيرۆزى قوربان

یاسین

سێ پارێزگاری خۆرهەڵاتی کوردستان باس لە گرنگیی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەڵاح

هەواڵێکی خۆش بۆ قوتابییان رادەگەیندرێت

یاسین