ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌فه‌رمی ئیسرائیل كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حه‌ماسی راگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌كه‌ش گومانی هه‌یه‌

 

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئاشكرای كرد، دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا جێگری فەرماندەی گشتی لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس  كوژرا، هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس گومانی ھەیە لە ڕاستی بانگەشەکەی ئیسرائیل وتیشی، قسه‌ی كۆتایی لای عیزەددین قەسامە.

دوێنێ سێشەممە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیال ھاگاری ڕایگەیاند: “دوای ھەڵسەنگاندنی زانیارییە ھەواڵگرییەکان، دەتوانین ئەوە پشتڕاست بکەینەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا کە دوو ھەفتە لەمەوبەر لەلایەن ھێزەکانمانەوە ئەنجامدراوە، جێگری فەرماندەی گشتی لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس، مەروان عیسا کوژراوە”.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، عیزەت ڕەشق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: “ھیچ متمانەیەک لە ڕاستی بانگەشەکەی ئیسرائیل لەبارەی مەروان عیسا نییە و قسەی کۆتاییش لەوبارەیەوە لای عیزەددین قەسامە”.

عیزەت ڕەشق ڕاشیگەیاندووە: “بانگەشەکەی ئیسرائیل لەبارەی کوژرانی مەروان لەم کات و ساتەدا، ئامانج لێی پەردەپۆشکردنی ئەو قەیرانانەیە کە ڕووبەڕووی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو بوونەتەوە، ھەروەھا شکستی سوپای داگیرکەر لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لە شەڕی غەززە نیشان دەدات”.

تا ئێستا لیواکانی عیزەددین قەسام، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ به‌رێژه‌یه‌ك له‌ سزای ئه‌م توێژه‌ خۆش ده‌بێت

یاسین

باران بارین بەردەوام دەبێت

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

یاسین