ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: دەبێت بکەرانی هیرشەکەی سەر کێلگەی گازی کۆرمۆر ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە

 

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیاند: بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان دەکەین و لەگەڵ هەردوو حکوومەتی هەرێم و عێراق لە کارکردن بەردەوام دەبین بۆ پاڵشتی لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری.
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر کێلگەی گازی کۆرمۆر لە پلاتفۆڕمی ئێکس ڕایگەیاند: بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر ژیرخانی وزە لە هەرێمی کوردستان و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی کارمەندانی کێلگەکە.
ئەلینا رۆمانۆوسکی، داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق کردووە لێکۆڵینەوەی تەواو لە ڕووداوەکە بکەن و بکەرانی ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.
باڵیۆزەکەی ئەمەریکا جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی کردووەتەوە و دەڵێت: بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ پاڵپشتیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق.
کێڵگەی غازیی کۆرمۆر، کە لە ساڵی 2007ـەوە دامەزراوە، دەکەوێتە سنووری ناحیەی قادر کەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەغاز وەبەرهێنانی تێدا دەکات. شەوی ڕابردوو بە مووشەک کرایە ئامانج.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: “ئەمساڵ ئەنجامەکان زۆرباشن و جێگەی گەشبینییە، دەتوانین بڵێن وشکەساڵیمان تێپەڕاندووە”

دڵشاد

ئەمریکا پشتگیریی خۆپێشاندەرانی شاری سووەیدای سووریا دەکات

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە

یاسین