ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چامپیۆنزلیگ.. دۆرتمۆند بە ئاسانی سەرکەووتن بۆ قۆناغی داهاتوو یەکلاکردەوە

لە قۆناغی 16ـەی چامپیۆنزلیگ، یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئایندهۆڤنی کرد.

 

لەم یارییەدا زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا توانیان شکست بە ئایندهۆڤن بهێنن و بگەنە قۆناغی داهاتوو.

 

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەم و لە خولەکی سێدا یاریزان سانچۆ گۆڵی یەکەمی دۆرتمۆندی تۆمارکرد، پاش ئەو گۆڵەش هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵێک ئەو تایمە بەو گۆڵە مایەوە و هیچ گۆڵێکی تر تۆمار نەکرا.

 

لە تایمی دووەم ئایدهۆڤنی میوان بە ئاستێکی باشتر دەرکەوت و کۆنتڕۆڵی یاریگای کرد، بەڵام ڕیۆس بێهیوایان کردن و لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراو گۆڵی دووەمی دۆرتمۆندی تۆمارکرد.

 

بە ئەنجامی هەردوو یاریی چۆن و هاتن، یانەی دۆرتمۆند بە سێ گوڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئایندهۆڤنیش ماڵئاوایکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

sirwan

بەهۆی ناکۆکیەوە مۆراتاش بەرەو سعودیە دەڕوات

sirwan

پرێمەرلیگ.. نیۆکاسل یونایتد گۆڵبارانی تۆتنهامی کرد

sirwan