ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

توێژینەوەیەک نهێنییەکی چاوی شین ئاشکرادەکات

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات، ئەوانەی چاویان شینە توانای خوێندنەوەیان لە رووناکیی کزدا باشترە بەراورد بەوانەی خاوەنیرەنگەکانی دیکەی چاون.

 

توێژینەوەکە لە زانکۆی جۆن مۆریس لە بەریتانیا کراوە و دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی چاویان شینە لە رووناکیی کزدا توانای خوێندنەوەیانباشترە لەو کەسانەی چاویان قاوەیی یاخود رەشە.

 

کۆیکۆ یاماگوچی، پسپۆڕی بۆماوەزانی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ”بۆمان دەرکەوتووە کە ئەوانەی چاویان شینە هەمیشەئارەزووی رووناکیی کز دەکەن و ئاسوودەن ئەگەر لە رووناکییەکی کزدا نووسین بخوێننەوە”.

 

بەگوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان، 8٪ بۆ 10٪ی دانیشتووانی جیهان چاویان شینە و 70٪ بۆ 80٪ی دانیشتووانی جیهان چاویان قاوەییە

هەواڵی پەیوەندیدار

جیاوازی سودی چەرەزاتەکان

lana

چەند خۆراكێك دەبنە هوی کلۆربوونی ددانەكان

دڵشاد

هۆشداری دەدرێت لەبارەی بەشێک لە خواردنەوەکان بۆ بەربانگ

lana