ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەگەری هەوڵدان بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە

کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری دەدات ئەگەر ئیسرائیل هەرەشەی ئەتۆمی لەم وڵاتە بکات، تاران بە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا دەچێتەوە و پلان بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دادەنێت.
لە بەرانبەریشدا ئەمریکا دەڵێت بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادات ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو ڕێگایەک دەگرێتە بەر.
راوێژکارێکی باڵای ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چوار ڕۆژی رابردوودا دوو جار باسی لەوە کردووە ڕەنگە وڵاتەکەی بەرەو بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بچێت.
کەماڵ خەڕازی، ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵلا خامەنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە لێدوانێکدا لە کۆنفڕانسی گفتوگۆکانی ئێرانی-عەرەبی ڕایگەیاند: ئێران بە گوێرەی فتوای ڕێبەری ئەم وڵاتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی نییە، بەڵام ئەگەر ئیسرائیل و دوژمنانی دیکە هەڕەشە لە ئێران بکەن، ناچار دەبن سیاسەتی خۆیان بگۆرن.
ڕۆژێک پێش ئەم لێدوانانە، رۆژنامەی لۆمۆندی فەرانسە ئاشکرای کردبوو، کۆماری ئیسلامیی ئیران بە نهێنی لە هەوڵدایە 300 تۆن یۆرانیۆمی پاڵێوراو کە بە کەیکی زەرد ناسراوە، لە حکوومەتی سەربازیی نیجێر بکڕێت و ئەمەش گومانی ئەوەی بەهێزتر کردووە ئێران لەسەر بەرنامەی نهێنیی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئێران مەترسیی بێکاری هەڕەشە لە شوفێران لۆری دەکات

یاسین

یونامی له‌سه‌ر وازهێنانی پلاسخارت له‌ئه‌ركه‌كه‌ی راگه‌یندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیریی ماوەتەوە

یاسین